كوردێك بە جێگری سەرۆكی كۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم هەڵبژێردرا
  2021-09-18       1309       

بەكر فەتاح، نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بە جێگری سەرۆكی كۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم هەڵبژێردرا.

ئاوێنە: میدیای رەسمی یەكێتی، ئەمڕۆ شەممە، بڵاویكردەوە، بەكر فەتاح، كە لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نوێنەری هەمیشەیی عێراقە لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نەمسا، بە كۆی دەنگ وەك جێگری سەرۆكی كۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم هەڵبژێردرا.

بەكر فەتاح، برای عومەر فەتاح، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتانیی كوردستانە.

بەكر فەتاح، ساڵی 2013 بوە بە باڵیۆزی عێراق لە سویدو پاش ئەوەش باڵیۆزی عێراق بوە لە بەرازیل.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×