مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه) رایگه‌یاند،
وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكات، به‌ڵام
واشنتۆن پێویستی به‌وه‌یه ببینێت كه ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئاسایی ره‌فتار ده‌كات.
ئاوێنه: مایك پۆمپیۆ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی
هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا سویسرییه‌كه‌ی كه له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چو، رایگه‌یاند،
هه‌ركات ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئاسایی ره‌فتاری كرد ئه‌وا ده‌توانن ده‌ست بكه‌ن
به دانوستان له‌گه‌ڵیدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه سه‌رانی ئێران پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی
هاوڵاتیانی خۆیان پشتگوێخستون و كێشه‌ی خه‌ڵكی ئێرانیش سزاكانی ئه‌مریكا نین به‌ڵكو
كێشه‌یان به‌رهه‌می 40 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای تارانه.
پۆمپیۆ جه‌ختیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له فشاره‌كانی
بۆ به‌دواداچونی سیاسه‌ته‌كانی ئێران.
لای خۆیشییه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا
بۆ نێوه‌ندگیریی له‌نێوان واشنتۆن و تاران‌دا و رایگه‌یاند كه كار بۆ ئه‌و نێوه‌ندگیرییه
ده‌كه‌ن.
رۆژی پێشتر حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماژه‌ی
به ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ گفتوگۆكردن داب‌و، ئه‌گه‌ر واشنتۆن رێز نیشان بدات به‌ڵام
جه‌ختی كرده‌وه كه تاران له‌ژێر گوشاره‌كاندا ناچێته گفتوگۆوه.