٦٣٤ كه‌سی دیكه‌ لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
  2021-09-18       290       

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ٦٣٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتەکە لە راگەیه‌ندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردوودی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئەنجامی شه‌ش هەزار و ٧٣٢ پشکنین، ٦٣٤ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:‌ له‌ دھۆک ٤٧٢ حاڵه‌ت، سلێمانی ٧٩ حاڵەت، لە ھەولێر ٥١ حاڵەت، و له‌ راپه‌ڕین ٣٢ حاڵەت تۆماركراون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ١٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە حه‌وت حاڵه‌ت له‌ پارێزگای هه‌ولێر، چوار حاڵه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی و، دوو حاڵه‌ت له‌ پارێزگای دهۆك بووه‌ و ٤١٢ کەسیش لەڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بە گویڕەی ئامارەکان تا ئێستا ٣١٧ ھەزار و ٥٦٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج ھەزار و ٦٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×