2021-09-18   599     
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له بوونی جن له‌ناو باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و هۆكاری ده‌نگه‌كه‌یش روون ده‌كاته‌وه.
ئاوێنە: شه‌وی رابردوو له باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیك شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر، خه‌ڵك پۆلیسیان ئاگه‌دار كرده‌وه كه ده‌نگێكی نامۆ شه‌وانه له باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه ده‌رده‌چێ كه به‌تاڵه و نزیكه له ته‌واوبوون، دواتر پۆلیس ده‌ستی به به‌دواداچوون كردووه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئه‌یلوول، هۆگر عه‌زیز به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر، ڕایگەیاند، پۆلیس به‌دواداچوونی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگه كردووه ده‌ركه‌وتووه كه خاوه‌نی باڵه‌خانه‌كه خۆی ئامێرێكی هه‌ستیاری له‌ناو باڵه‌خانه‌كه‌دا داناوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و ئامێره بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سێك بچێته ناو باڵه‌خانه‌كه یان ده‌نگێك له‌ناو باڵه‌خانه‌كه بێت تۆماری ده‌كات و دواتر خۆی لێی ده‌داته‌وه.