پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی پژاک و سوپای پاسداران ڕوویداوە
  2021-09-18       562       
دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە پێکدادانێکی چەکداریدا لە سنوری هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون و دوو گەریلاش بەدیلگیراون.

ئاوێنە: پێکدادانە چەکدارییەکە لەنێوان گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی “پژاک” و هێزەکانی پاسەوانی سنور لە ناوچەی “خنێرە” ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەکان لەو پێکدادانەدا دوو گەریلا دەستگیرکراون، ئەگەرچی ئەم هەواڵە لەلایەن “پژاک”ەکەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

لە پێکدادانەکەدا سوپای پاسداران دوو کوژراویان هەبووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانەتەوە، لەگەڵ ئەوەش دوو گەریلا دەستگیرکراوەکە ڕەوانەی زیندانی ورمێ کراون.

ئەم پێکدادانە لەدوای هەڕەشەکانی سوپای پاسدارانی ئیسلامیی ئێران دێت، کە ڕایگەیاندبوو، “سنورەکان لەگەڵ هەرێم نائارامن و هەوڵی گەڕانەوەی ئارامی بۆ ئەو ناوچانە دەدەن”.

هاوکات دوای سێ ڕۆژ لە هەڕەشەکردن لە حزبەکانی ڕۆژهەڵات بۆ ماوەی هەفتەیەک سوپای پاسداران خاکی هەرێمی کوردستانی بۆردومانکرد و حزبەکانیش دەڵێن بۆردومانەکان جگە لە زیانگەیاندن بە سروشتی ناوچەکە زیانی گیانی نەبووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×