به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، دوای ئه‌وه‌ی ماتۆڕسكیلێك منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵانی شێلا و به‌سه‌ختی برینداریكرد، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵات.
ئاوێنه: پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ماتۆڕسكیلێك منداڵێكی به‌ناوی (ئـ، م، ئـ) ته‌مه‌ن 5 ساڵان، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی هه‌نارۆكی له قه‌ڵادزێ شێلاو به‌و هۆیه‌شه‌وه قاچی چه‌پی منداڵه‌كه شكا و له‌كاتی ڕوداوه‌كه‌ش شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه ڕایكردوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "دوای ڕوداوه‌كه هێزه‌كانمان گه‌یشتونه‌ته شوێنی مه‌به‌ست، به مادده‌ی 1/23 له یاسایی هاتوچۆ دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شۆفێره‌كه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیله‌كه‌ی ده‌ركرد".
باسی له‌وه‌شكرد، "باری ته‌ندروستی برینداره‌كه جێگیره و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕوداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه".