2021-09-18   422     
عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند كه ده‌سپێشخه‌رییه‌كی نوێ هه‌یه بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گه‌نجان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و سندوقێك بۆ ئه‌و پشتیوانییه دانراوه.
عه‌لاوی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی دارایی له هه‌وڵی ئه‌ودایه له رێگه‌ی دانانی سندوقێكه‌وه كه 30 ملیار دیناری تێده‌كات پشتیوانی له گه‌نجان بكات و ده‌ستپێشخه‌ریی نوێشی ده‌بێت بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گه‌نجان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
عه‌لاوی داواشی له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد به‌شداربن له فراوانكردنی سندوقه‌كه تا له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا بڕی پاره‌كه‌ی بگاته 50 ملیار دینار.