2021-09-18   300     
بانكى نێوده‌وڵه‌تى ڕایگه‌یاند، پێشبینى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مساڵ ڕێژه‌ى قه‌رزه‌كانى سه‌ر عێراق زیاتر له 10% كه‌م بكات دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه عێراق كۆتاییه‌كانى ساڵى 2020 به‌قه‌رزێكى گه‌وره به‌ڕێكرد.
ئاوێنه: بانكى نێوده‌وڵه‌تى ڕایگه‌یاند، ئه‌مساڵ ساڵێكى باش بوه بۆ عێراق و ساڵێكى خراپ بوه بۆ سودان و لوبنان چونكه عێراق ڕێژه‌ى قه‌رزه‌كانى دابه‌زیوه‌و پێشبینى دابه‌زینى زیاترى بۆ ده‌كه‌ن به‌ڵام سودان و لوبنان ڕیژه‌ى قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانیان زیاتر بوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ڕێژه‌ى قه‌رزه‌كانى سه‌ر عێراق گه‌شتبوه له 82% به به‌راورد به به‌روبومى ناوخۆیی له‌ساڵى 2020دا به‌ڵام پێشبینى ده‌كه‌ن به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ ئه‌مساڵى 2021 ڕێژه‌ى قه‌رزه‌كانى سه‌رعێراق بگاته 69,7% و ئه‌مه‌ش به‌ڕێكردنى ساڵێكى باشه له ڕ‌وى داراییه‌وه بۆ عێراق.
هه‌ر له ڕیزبه‌ندى وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ زۆرترین قه‌رز كه دیاریكراوه سودان به‌پله‌ى یه‌كه‌م لوبنان به پله‌ى دوه‌م به‌حره‌ین به‌پله‌ى سێیه‌م میسر به‌پله‌ى چواره‌م ئوردن به‌پله‌ى پێنجه‌م تونس به‌پله‌ى شه‌شه‌م و یه‌مه‌ن به پله‌ى حه‌وته‌م و عێراق به‌پله‌ى هه‌شته‌م دێت.
له‌ئێستادا ئه‌گه‌رچى عێراق له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى گۆڕانێ:ى باشى به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى دینارى عێراقیه‌وه باروگوزه‌رانى هاووڵاتیان خراپتر بوه.