پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتوانی عێراق بگاتە 50 ملیۆن کەس
  2021-09-18       406       

حکوومەتی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030، ژمارەی دانیشتوانی وڵات بگاتە 50 ملیۆن کەس.

ئاوێنه‌: وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، عەبد زەھرە ھینداوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "بەپێی پێشبینییەکان، ژمارەی دانیشتوانی عێراق ساڵانە، 850 ھەزار بۆ یەک ملیۆن کەس زیاد دەبن".

عەبد زەھرە ھینداوی گوتیشی: "پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بگاتە 80 ملیۆن کەس".

بەپێی دوایین ئامار کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کانوونی دووەمی رابردوودا بڵاوی کردبوویەوە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق، گەیشتووەتە 40 ملیۆن و 150 ھەزار کەس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×