2021-09-18   1839     
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكا ورده‌كاریی سه‌یر و نوێی له‌سه‌ر كوژرانی موحسن فه‌خریزاده، زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بڵاوكراوه كه له 27ی نۆڤه‌مبه‌ری 2020 له ناوچه‌یه‌كی نزیك تارانی پایته‌خت لەناو ئۆتۆمیبلەکەیدا كوژرا.
ئاوێنه: رۆژنامه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2021 له راپۆرتیچكدا ئاشكرایكردوه كه فه‌خریزاده له‌رێگه‌ی هیچ به كرێگیراوێكه‌وه كه له‌سه‌ر زه‌ویی ئێران بووبێت، نه‌كوژراوه، به‌ڵكو له رێگه‌ی رۆبۆتێكه‌وه كوژراوه كه له توانایدا بوه 600 فیشه‌ك له یه‌ك خوله‌كدا بته‌قێنێت.
باسی له‌وه‌شكردوه كه ئه‌و چه‌كه نوێیه رۆبۆتیه كه له كوشتنی فه‌خریزاده به‌كارهاتوه، چه‌ند كامێرایه‌كی پێوه بوه و كامێراكانیش به مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه به‌ستراون و رۆبۆته‌كه‌ش سیستمی ژیریی ده‌ستكردی تێدا بووه.
نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت كه ئه‌م زانیارییانه‌ی له‌و چاوپێكه‌وتنانه ده‌ستكه‌وتوه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران له چاوپێكه‌وتنه‌كاندان دركاندویانه، دوان له‌و به‌رپرسانه‌ش له ده‌زگای هه‌واڵگریدا كاریان كردوه و ئاگاداری ورده‌كاریی پیلانی كوشتنه‌كه بون.
له درێژه‌ی زانیارییه نوێیه‌كاندا ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ڵێت كه پیلانه‌كه له كۆتایی ساڵی 2019 و سه‌ره‌تای 2020 دارێژراوه و بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كێكی تێدا باس كراوه كه بتوانرێت له دووره‌وه بته‌قێندرێت، ئیسرائیلش چه‌كێكی به‌لجیكیی جۆری FN MAGی پێ باش بوه كه له رۆبۆتێكی پێشكه‌وتوو ببه‌سترێت و كاره‌كه‌ی پێ ئه‌نجام بدرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه چه‌كه‌كه و رۆبۆته‌كه هه‌ردوكیان كێشیان نزیكه‌ی یه‌ك ته‌ن بوه و كراون به پارچه‌ی بچوك و به‌چه‌ند كاتێكی جیاواز هه‌رجاره‌و به قاچاغ پارچه‌یه‌كی براوه‌ته ئێران و دوای گه‌یشتنی هه‌موو پارچه‌كان له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌یه‌كتر به‌ستراون و فه‌خریزاده‌ی پێ كوژراوه.