نرخى نەوت ٧٥ دۆلاری تێپەڕاند
  2021-09-19       200       
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوەى زیاتری بەخۆیەوە بینی و نرخى یەک بەرمیل نەوت ٧٥ دۆلاری تێپەڕاند.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتى کردنەوەى بۆرسەى جیهانی مامەڵەی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٧٥ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.

ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧١ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

لەماوەى ئەم مانگەدا بەشێوەیەکى خێرا گۆڕانکارى لە نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا روویداوە بەجۆرێک کە لە خوار ٧٠ دۆلارەوە گەیشتووەتە ئەم نرخەى ئێستا ئەوەش گۆڕانکارییەکى کاریگەرە لەسەر ئابورى جیهان بەتایبەت وڵاتانى بەرهەمهێنەرى نەوت(ئۆپێک).
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×