ئێران هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەرفراوانتر دەكات
  2021-09-19       467       
سەرۆكی ناوەندی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنەكانیان لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن.

ئاوێنە: میدیای ئێرانی بڵاویكردەوە، محەممەد حوسێن باقری سەرۆكی ناوەندی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕایگەیاند، لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەی زەرەر و زیانی گیانی لێنەكەوێتەوە حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانیان لە هێرشەكان ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام لە قۆناخی دووەمدا هێرشەكان بەربڵاوتر دەبن.

دەڵێت “گرووپە دژبەرەكانی ئێران نابێت لە هەرێمی كوردستاندا بنكەی ڕاهێنان، ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و كەمپیان هەبێت و كۆنگرە بگرن”.

داواشی كرد لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و بەغدا پەلە بكەن لە حیزبە رۆژهەڵاتییەكان لە هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×