عەلی قەرەداغی پشتیوانی خۆی بۆ تاڵیبان ڕاگەیاند
  2021-09-19       624       
ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیباندا كۆبووەوە و پشتیوانیی خۆی و یەكێتییەكەی بۆ ئەفغانستان ڕاگەیاند.

ئاوێنە: دوای كۆبوونەوەكە، د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان دوو تویتی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، "پشتیوانیی براكانمان دەكەین و دەستخەڕۆیان ناكەین، بەشێك لە پشتیوانییەكەشمان پێدانی بەرچاوڕوونی و ئامۆژگارییە، بەردەوامم و ئامانجەكەم دەزانم كە هێنانەئارای زانینێكی ئیسلامییە".

لە تویتەكەی تریدا ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان دەڵێت، "دەتوانین لە بواری فێركردندا هاوكاری گەلی ئەفغانی بین، لەپێناو ڕەوشتبەرزكردنی پرۆسەی فێركردن و ئاكارەكانی فێركردن لەڕێگەی پشتبەستن بە بنەما جێگیرەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ گۆڕاوەكاندا بەپێی ئیجتیهادی زانستی".

قەرەداغی ڕوونكردنەوەی لەو بارەیەوە خستووەتەڕوو و ڕایگەیاندووە، "دەتوانین لەڕێگەی سازدانی كۆڕی سیاسییەوە ئەو كارە بكەین، یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان پسپۆڕی زۆری هەن لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا و زاناكانمان لە 93 وڵاتدان".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×