وەزیری پەروەردە: ئیتر بەسە تەڵقیندانی قوتابی
  2021-09-19       447       
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "پێویستمان بە وەرچەرخانێکە لە کۆی پرۆسەی سیستمی خوێندن و فێرکاری ئیدی بەسە قوتابی بەس تەلقین بدرێت".

ئاوێنە: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لەمیانی کۆنفرانسی پەروەردەیی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک رایگەیاند: "دەبێ ئەو تێڕوانینە ناجۆرەی لەسەر خوێندنی پیشەیی لە کوردستان هەیە، کە خوێندنی پیشەیی وا وێنا کراوە، شوێنی قوتابییە تەمبەڵەکانە دەبێ ئەمە بگۆڕین، بەڵکو خوێندنی پیشەیی شوێنی دروستکردنی کارامەیی مرۆڤە".

بەوتەی وەزیری پەروەردەی هەرێم "پێویستمان بە وەرچەرخانێکە لە کۆی پرۆسەی سیستمی خوێندن و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان، ئەویش ئەوەیە ئیدی بەسە قوتابی بەس تەلقین بدرێت، بەڵکو قوتابی دەبێ فێری کارامەیی بکرێت، دەبێ ئەوە راستبکەینەوە کە هەڵەمان کردووە تەنها وانەکانی تیۆری بە قوتابیان دەڵێینەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، وانە پراکتیکییەکان زۆر کەمن، لە قۆناغی باخچەی ساوایان سەیری بکەین تا دەگاتە زانکۆکان و خوێندنی ماستەر و دکتۆرا، کەمتەرخەمی لە فێربوونی کارامەیی، بەشێکی بەهۆی غیابی وانەی پراکتیکییەوە چالاکەوەیە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×