عەلی حەمەساڵح: 16 کادری حزبی دو ساڵە لە زیندانی ئاسایشن لە ھەولێر و دادگایی نەکراون
  2021-09-19       567       
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستی کردوە بە بەدواداچون بۆ دۆسیەی 16 کادری حیزبی، کە زیاتر لە دو ساڵە لە زیندانی ئاسایشن لە ھەولێر و دادگایی نەکراون.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ دەستیکردوە بە بەدواداچون بۆ دۆسیەی 16 کەس کادری حیزبی، کە زیاتر لە دو ساڵە لە زیندانی ئاسایشن لە ھەولێر و دادگایی نەکراون".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە وتەی کەسوکاریان تۆمەتەکەیان ئەوەیە پێیان وتراوە کە "کاریان بۆ حزبێکی تر کردوە بەنھێنی، دەشڵێن، ھیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نیە کە سیخوڕ بن".

عەلی حەمەساڵح نوسیویەتی، "ناکرێت بەبێ دادگایی ھیچ کەسێک زیاتر لە دو ساڵ لە زیندان بێت، لە بەدواداچون بەردەوام دەبین بۆ ڕاستی و دروستی و چارەسەر".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×