هۆشداری له‌ بێ ئاو بوونی چه‌ند شوێنێك ده‌درێت
  2021-09-19       600       


کارمەندانی پڕۆژەی ئاوی سیروان هۆشداری ده‌ده‌نه‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان كه‌ ئه‌گەر لەماوەی یەک هەفتەدا وەڵاممان نەدرێتەوە، هەڵەبجە و سیدصادق و سیروان بێ ئاو دەبن

دەقی ئاگەدارییەكەی كارمەندانی پڕۆژەی ئاوی سیروان
وەک لای بەڕێزتان ئاشکرایە ماوەی زیاتر لە (٥) ساڵە پڕۆژەی ئاوی (هەڵەبجە – سیروان – سەید صادق) بە گەڕ خراوە و خزمەت دەکات،تا ئێستا بە بەردەوامی ڕۆژانە (٥٠ هەزار مەتر سێ جا ) ئاوی شیاوی خواردنەوە دابین دەکات.بە هەوڵ و ماندوو بونێکی زۆری کارمەندە دڵسۆز و ماندوو نەناسەکانی پڕۆژە،بێ گوێدانە ڕۆژانی پشوو و قەدەغەی هاتووچۆ و مەترسیەکانی پەتای کۆڕۆنا ٢٤ کاتژمێر بەردەوام کاردەکەین.

وەک ڕوونە لای بەڕێزتان لە کۆی ٥٤ کارمەندی پڕۆژە ٤٢ کارمەندمان بە شێوەی کرێی ڕۆژانە ۱۲ کارمەندمان بە شێوەی هەمیشەی دڵسۆزانە ئەرکەکانمان ڕادەپەڕێنین.
بۆ ئاگاداری بەڕێزتان چەندین جار لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە و پارێزگای هەڵەبجەوە داواکاریمان ئاڕاستەی بەڕێزتان کردووە ، بە مەبەستی دامەزراندن . بەڵام هەر جارەی بە بیانویەک داواکەمان جێبەجێ نەکراوە ! بۆیە داواکارین هاوشێوەی کارمەندانی پڕۆژەی ئاوی دووکان دابمەزرێین،کە پێشتر کارمەندی ڕۆژانە بون وەک ئێمە.
وە لە ئێستادا نوسراومان بە ژمارە (٥٦٥٧) لە بەرواری (١٦/٦/٢٠٢١) لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانە،تا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەڕمیمان وەرنەگرتۆتەوە.
بۆیە لە بەرواری ئەمڕۆوە مۆڵەتی هەفتەیەک دەدەین بە لایەنی پەیوەندی دار کە بێن بە دەم داواکەمانەوە،لە ئەگەری بە دەمەوە نەهاتنمان هەڵوێست وەردەگرین.

کارمەندانی ڕۆژانەی پڕۆژەی ئاوی (هەڵەبجە – سیروان - سەید صادق )

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×