ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی ئاڕاستەی داواكاری گشتی دەكات
  2021-09-19       450       
ئەندامێكی لێژنەی پلان و پرۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: چەند دۆسیەیەکی تایبەت بە پرۆژەی بەنزینخانە و پرۆژەی بواری بازرگانیمان ڕادەستی داواكاری گشتی كرد كە بەبێ مۆڵەت كاریان كردوە.

ئاوێنه‌: خەدیجە عەبدولجەبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢١/٩/١٩ وەك لێژنەی پلان و پرۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی فەرمانگەی داواکاری گشتیمان کرد لەسلێمانی و چەند دۆسیەیەکی تایبەت بە پرۆژەی بەنزینخانە و پرۆژەی بواری بازرگانیمان ئاڕاستەکردن کە بە بێ مۆڵەت کاریان کردووە.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی بەڵێنیان پێداین کەهەمیشە هەماهەنگ بن لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی پرۆسەیەکی بەردەوامە و پشوو درێژی دەوێ.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×