لەهەولێر تۆمەتبارێك دەستگیركرا "بەبەهای 120 هەزار دۆلار كەلوپەلی كارەبایی لە یەك كۆگا دزیوە"
  2021-09-19       442       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە "بەبەهای 120 هەزار دۆلار كەلوپەلی كارەبایی لە كۆگایەك دزی بو و لە پارێزگای موسڵ فرۆشتبونی."

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی خەبات، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (س. ع. و.) دەستگیر كرد، كە لە كۆگایەكی كەلوپەلی كارەبایی، بایی (120 هەزار دۆلار) كەلوپەلی كارەبایی دزیبو و لەپارێزگای موسڵ فرۆشتبونی."

پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە كە تۆمەتباری ناوبراو، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان، راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×