هەولێر..كرێكارێكی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە كاتی كاركردندا گیانی لەدەستدا
  2021-09-19       255       

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاشكرایكرد، كرێكارێكی خەڵكی نەغەدەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەكاتی كاركردندا لە هەولێر گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رێكخراوەكە، ئەو كرێكارەی گیانی لەدەستداوە ناوی "وەیسە كاردار"، تەمەنی 33 ساڵان و خەڵكی گوندی "دڕگ"ی سەر بە شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی كوردستان بوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەمانانی ٢٧٢١ (١٩ی سێپتامبری ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی وەیسە کاردار لە کاتی کار کردن لە شاری هەولێر گیانی لە دەست دا.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو كرێكارە لەکاتی کار کردن لە بینایەکی چەند نهۆمی بەهۆی بەربونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوەو ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×