مەلا نەزیر بەرواری، ئەو كادرەی یەكێتی كە ئەمڕۆ 19/9/2021 لەلایەن دادگای دهۆكەوە بە حەوت ساڵ زیندانیكردن سزادرا
مەڵبەندی چواری دهۆكی یەكێتی بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای دهۆك بۆ سەپاندنی
حەوت ساڵ زیندانی بەسەر كادرێكی حزبەكەیاندا بە "ناڕاست و دور لە بنە یاسایی
و دادپەوەرییەكان" ناودەبات و جەختیش دەكاتەوە كە كادیرەكەیان لەژێر ئەشكەنجەدا
دانپێدانانی لێوەرگیراوەو دەشڵێت: بەشێك لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان لە زۆنی
زەرد "بونەتە داردەست و جێبەجێكاری دەسەڵاتی تاكڕەو و خۆسەپێنەر."
ئاوێنە: مه‌ڵبه‌ندی چواری دهۆكی یەكێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە
راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لەكاتێكدا كە خەڵك چاوەڕێی ئەوە بون پێداچونەوە بە كەیسی
زیندانیانی بادیناندا بكرێت كە "دەسەڵاتی زۆنی زەردی لە بوارەكانی مافی مرۆڤ
و ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەوانیدا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەكەدار كردوە"،
بەپێچەوانەی ئەوەوە ئەمڕۆ یەكشەممە، بڕیاری سزادانی مەلا نەزیر بەرواری، كادری
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە حەوت ساڵ زیندانیكردن لەلایەن دادگای دهۆكەوە
دەرچو.
مەڵبەندی چواری دهۆكی یەكێتی لەگەڵ ئەوەی بڕیارەكەی بە "ناڕاست و دور
لە بنەما یاسایی و دادپەروەرییەكان" زانیوە، وتوشیەتی"دەزگا ئەمنییە
تایبەتەكان بە ئەشكەنجەو هەمو جۆرە فشارێكی دەرونی و جەستەیی، دانپێدانانیان لە
مەلا نەزیر و زیندانیانی بادینان وەرگرتوە."
راگەیەندراوەكەی مەڵبەندی چواری دهۆكی یەكێتی جەختی كردۆتەوە كە "بەشێك
لە دادگاكانی هەرێم لە زۆرنی زەرد بونەتە داردەست و جێبەجێكاری دەسەڵاتی تاكڕەو و
خۆسەپێنەر كە ئەو رەفتارەش لەگەڵ پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ و مافی گشتی ناوگونجێت و
كار بۆ ئەوە دەكەین ئەم بێدادی و ستەمە لە بادینان كۆتایی بێت."
لەكۆتاییدا راگەیەندراوەكە داوای ئازادی بۆ مەلا نەزیر بەرواری و سەرجەم زیندانییەكانی
بادینان كردوە.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه...
دڤێ ڕه‌وش و قۆناغا تایبه‌ت و هه‌ستیاردا، كو كه‌یسێ زیندانیێن بادینان كارڤه‌دانه‌كا
جیهانی لپه‌ی خۆ ئینایه و ناڤوده‌نگێن هه‌رێما كوردستانێ و ده‌ستهه‌ڵاتا زوونا زه‌ر
دبوارێن مافی مرۆڤ و ئازادیێن ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌ڤانیدا لسه‌ر ئاستێن نێڤده‌وله‌تی
له‌كدار كرینه و ئێخستینه به‌ر گۆمانێ، خه‌لك یێ چاڤه‌رێ بوو دادگه و ده‌ستهه‌ڵاتا
ڤێ ده‌ڤه‌رێ پێداچوونه‌كێ د ڤی كه‌یسیدا بكه‌ت و زیندانی و به‌ندكریێن بادینان
ئازاد بكه‌ت، به‌روڤاژی وێ چه‌ندێ ئه‌ڤرۆ ڕۆژا ئێكشه‌مبی ڕێكه‌فتی 2021/9/19 بڕیارا
سزادانا مه‌لا نه‌زیر به‌رواری، كادرێ ئێكه‌تی نیشتمانی كوردستان ب حه‌فت ساڵێن زیندانێ
ژلایێ دادگه‌ها دهوك ڤه ده‌رچوو.
ل وێ ده‌مێ ئه‌م ڤێ بڕیارا دادگه‌هێ ب بڕیاره‌كا نه ڕاست و دوور ژ بنه‌مایێن
یاسا و دادپه‌روه‌ریێ دزانین، دهه‌مان ده‌مدا ئه‌م و گشت خه‌لكێ بادینان و
كوردستانێ دزانین، ده‌زگه‌هێن ئه‌منیێن تایبه‌ت ب ئه‌شكه‌نجه و هه‌موو جورێن فشارێن
ده‌رونی و جه‌سته‌یی دانپێدان ژ مه‌لا نه‌زیر و زیندانیێن بادینان وه‌رگرتینه.
به‌شه‌كێ دادگه‌هێن هه‌رێمێ ل زوونا زه‌ر یێن بووینه
دارده‌ست و جێبه‌جێكارێن ده‌ستهه‌ڵاته‌كا تاك ڕه‌و و خۆسه‌پینه‌ر، ئه‌ڤ ڕه‌فتار و
كریاره دگه‌ل پڕنسیپێن مافێن مرۆڤ و مافێن گشتێ ناگونجن و دێ كاری بۆ وێ چه‌ندێ
كه‌ین ئه‌ڤ بێ دادی و سته‌مه ل بادینان بدووماهی بهێت.
ئازادی بۆ مه‌لا نه‌زیر به‌رواری و سه‌رجه‌م زیندانیێن بێ گونه‌هێن بادینان.
ئێكه‌تی نیشتمانی كوردستان
مه‌ڵبه‌ندێ چوارێ دهوك