دادوه‌رێكى خانه‌نشینكراو له كاتى راوكردندا له گه‌رمیان ده‌ستگیركرا، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه "گوایه نه‌خۆشه‌و ده‌رمانى هه‌یه."
ئاوێنە: شوان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى"كۆمه‌ڵێك كه‌س بون و راویان كردوه‌و تاپریان پێبوه‌و پۆڕیان كوشتوه، هاوڕێكانى ته‌وقیف كراون، ئه‌م حاكمه‌ى كه خانه‌نشین بوه به‌هۆى نه‌خۆشى و ده‌رمانه‌وه به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه."
له‌باره‌ى ئازادكردنى دادوه‌ره‌كه‌وه شوان محه‌مه‌د، وتی"ئێمه ناڕازى بوین."
وتیشى"ئه‌ركى ئێمه ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه ده‌ستگیرده‌كه‌ین و به نوسراو ئاڕاسته‌ى دادگاى ده‌كه‌ین بڕیاره‌كان لاى ئه‌وانه، به‌ڵام كه به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه دیاره دڵى پێى سوتاوه."