کارەبای سلێمانی لەبارەی پێوەری زیرەك هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
  2021-09-20       753       
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەدوای سنورداركردنی بەكارهێنانی كارەبا بۆ (40) ئەمپێر لەرێگەی دانانی پێوەری زیرەكەوە لەسنوری پارێزگای سلێمانی، بەهۆیەوە حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیاد بوەو بۆئەوەی بەزوترین كات تیمەكانیان بەئۆنلاین بتوانن كێشەو گیروفتەكانی ئەو پێوەرە بۆ هاوڵاتیان چاسەر بكەن، داوا دەکەن هاوڵاتیان پەیوەندییان پێوەبکەن.

ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەدوای سنورداركردنی بەكارهێنانی كارەبا بۆ (40) ئەمپێر، حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیاد بوەو بۆئەوەی بەزوترین كات "تیمەكانمان بەئۆنلاین بتوانن كێشەو گیروفتەكانی ئەو پێوەرە بۆ هاوڵاتیان چاسەر بكەن، بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ژمارەی هێڵە گەرمەكانی زیاد كرد بۆ (10) هێڵ كە بەم شێوەیە هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بكەن بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان."

هێڵە گەرمەكانی كارەبای سلێمانی بۆ پێوەری زیرەک:

لەناوشاری سلێمانی هاوڵاتیان پێویستە پەیوەندی بەم چوار ژمارەیەوە بكەن:

07738313100
07738313101
07738313102
07738313103

هاوڵاتیانی دەڤەری راپەڕین كەپێك هاتوە لەرانیە، قەڵادزێ، حاجیاوا و چوارقوڕنە و بەگشتی سنووری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپەڕین پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:
07738313114
07738313115

هاوڵاتیانی سنووری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ كە ناوشاری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و سەنگاوو تەكیەو تەكیەی جەبارەو ئاغجەلەر لەخۆدەگرێت پێویستە پەیوەندی بەم دو ژمارەیەوە بكەن:

07738313117
07738313118

هەروەها هاوڵاتیانی سنوری دابەشكردنی كارەبای دوكان كە ناو سەنتەری قەزای دوكان و ناحیەی خەلەكان و بنگردو پیرەمەگرون و سورداش و بازیان و باینجان لەخۆدەگرێت پێویستە هاوڵاتیان پەیوەندی بەم دو ژمارەیەوە بكەن:
07738313112
07738313133
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×