ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: توشبون زیاترە لە چاكبونەوە
  2021-09-20       563       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوەو هاوكات 12 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆك بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا نۆ هەزارو 426 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 285 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 175 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 12 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 5 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان، 2 لە راپەڕین.

دەقی راگەیەندراوەكە:

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×