برایەكی شێروان شێروان: ئەمڕۆ سەردانی براكەمم كرد، كێشی زۆر دابەزیبو بەڵام ورەی زۆر بەرزبو
  2021-09-20       541       

برایەكی شێروان شێروانی، یەكێك لە سزادراوانی بادینان، ئاشكرایكرد، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، سەردانی براكەی كردوە لە زیندان و دەشڵێت: شێروان شێروانی كێشی زۆر دابەزیبو بەڵام ورەی بەرزبو.

ئاوێنە: بەرزان شێروانی، برای شێروان شێروانی یەكێك لە سزادراوانی بادینان، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دوشەممە، سەعات 2ی پاشنیوەڕۆ، لە زیندانی چاكسازی گەوران سەردانی براكەی كردوەو بۆ ماوەی 20 تا 25 خولەك لەلای بوە.

بەرزانی شێروان وتوشیەتی"نەمانتوانی وەك دو برا قسەی خۆمان بكەین و تەنانەت هەڵپرسین و ئەوەی لەناخماندایە بپرسین، لەبەرئەوەی سێ كەس لە كارمەندانی زیندان لامان بون و زۆر بەوردی چاودێرییان دەكردین."

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو"كێشی (شێروان شێروانی) زۆر دابەزیبو هەروەها ورەشی زۆر بەرزبو."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×