قائیمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، لە بازگەی شاوێس دەستبەسەر 400
كارتۆن هێلكەدا گیراوە كە بەرهەمی ناوخۆیەو خاوەنەكەی ویستویەتی بەشێوەی شاراوە
بیباتە دەرەوەی هەولێر كە ئەوەش سەرپێچی رێنماییەكانە.
ئاوێنە: قائیمقامیەتی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمڕۆ دوشەممە، لەلایەن
بنکەی ئاسایشی بازگەکانی ھەولێر لەبازگەی (شاوێس) توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی
(400) کارتۆن ھێلکە لەناو بارھەڵگرێک."
وتوشیەتی"ئەو جۆرە ھێلکەیەی دەستیبەسەردا گیراوە لەبەرھەمەکانی ناوخۆ
بو، خاوەنەکەی ھەوڵیداوە بە شێوەی شاراوە لەگەڵ کاڵاوشتومەکی تر بیباتە دەرەوەی
پارێزگای ھەولێر ئەمەش سەرپێچیە لە ڕێنماییەکان."
قائیمقامیەتی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە كە "بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی
گیرایەبەرو دەستبەسەر بارھەڵگرەکەدا گیرا کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەکرێت."