بەهۆی بۆردومانی توركیاوە دو كۆڵبەر لەنێوان سنوری ورمێ و وان كوژران
  2021-09-20       379       

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ناوچە سنورییەکانی نێوان رۆژهەڵات و باکوری کوردستان کاروانێکی کۆڵبەرانی کردە ئامانج و بەوهۆیەوە دو کۆڵبەر کوژران و دوانی دیکەش برینداربون.

ئاوێنە: ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ناوچە سنورییەکانی نێوان پارێزگای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای وان لە باکوری کوردستان، کاروانێکی کۆڵبەرانیان بە بۆمب کردوەتە ئامانج.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە بەهۆی بۆردومانەکەوە دو کۆڵبەر کوژراون و دو کۆڵبەری دیکەش برینداربون، هەروەها دوای بۆردومانەکە هەشت کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە لەسەر سنور دەستگیرکراون.

بەپێی زانیارییەکان کۆڵبەرەکان خەڵکی گوندی کۆرانی سەر بە پارێزگای ورمێن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×