کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوو کاندیدی دورخستەوە
  2021-09-21       369       
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک تۆمەتی بێ بنەمایان ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق کردووە، بڕیاردراوە دوو کاندیدی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم دوور بخرێنەوە و ئەو دەنگانەی بەدەستی دەهێنن بە پوچەڵ دادەنرێن.

ئاوێنە: ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆن هەڵبژاردنەکان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، هەردوو کاندید محه‌مه‌د عامری و سەڵاح موجبه‌ل پێشێلکاری یاساکانی کۆمسیۆنیان کردووە، بۆیە بڕیاردرا لەکاندیدبونی هەڵبژاردنەکان دووربخرێنەوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو دوو کاندیدە 19ی ئەم مانگە لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر دادگا و کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەمایان ئاڕاستەی دادگاکان کردووە، ئەوەش پێچەوانەی یاساکانی کۆمسیۆنە.

16ی ئەم مانگەش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەک سکاڵا تۆمارکران کە باس لەوەدەکەن ئەشواق فەهد عەبود ئەلغرێری، کاندیدی ژمارە 70 لە بازنەی 17ی پارێزگای بەغدا کارتی دەنگدانی کڕیوە، بڕیاردرا ناوبراو لە کاندیدبوون دوربخرێتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×