بافڵ تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی مامۆستایانی ئایینی دەکات
  2021-09-21       458       
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان بینیوە لە مێژوی خەباتی گەلی کورد و بەھێزکردنی پایەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری لە روی گیانی پێکەوەژیان، دەشڵێت، "داوا لە مامۆستایان و زانایان دەکەم کە رۆڵی زیاتر بگێڕن و وەک هەمیشە پێشەنگ بن لە روبەڕوبونەوەی بیری توندڕەوی".

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، "مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان بینیوە لە مێژوی خەباتی گەلی کورد و بەھێزکردنی پایەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری لە روی گیانی پێکەوەژیان، ئاشتی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ھزری میانڕەوی، کە ئەمەش جێگای ستایش و پێزانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و رێزی بێسنورمان بۆ ئەو رۆڵە جوامێرانەیە هەیە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەمەوێت لەم بۆنەیەدا داوا لە مامۆستایان و زانایان بکەم کە رۆڵی زیاتر بگێڕن و وەک هەمیشە پێشەنگ بن لە روبەڕوبونەوەی بیری توندڕەوی، لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن لەپێناو قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان و خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەکەمان".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×