جوتیار عادل لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامەكەی پەكەكە: خاکی هەرێم بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە بەکارنەهێنرێت
  2021-09-21       764       
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامەكەی پەكەكە ڕایگەیاند، “خاکی هەرێمی کوردستان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە بەکارنەهێنرێت”، دڵنیاییشی دا 25ی مانگ مووچە دابەشدەكرێت.

ئاوێنە: لەمیانی كردنەوەی پڕۆژەیەكی كارەبا لە هەولێر، جوتیار عادل بۆ ڕۆژنامەنووسان دوا، تۆڕی میدیایی ئێستا لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامەكەی پەكەكە پرسیاری لە هەڵوێستی حكومەتی هەرێم كرد، وتەبێژەكەی حكومەتی هەرێم وتی، “نەک هەر تورکیا، وڵاتانی دیکەش بۆردومانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، نامانەوێت خاکی هەرێمی کوردستان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە بەکاربهێنرێت، ئەوە هەڵوێستی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە”.

جوتیار عادل لەبارەی پرسی مووچە و کات و چۆنێتیی دابەشکردنی وتی، “بەدڵنیاییەوە دابەشكردنی مووچە 25ی مانگ دەستپێدەکات و دواناکەوێت، چۆنێتیی دابەشکردنیشی دەکەوێتە سەر ناردنی 200 ملیارەکەی بەغداد”.

جەختیکردەوە، هەتا بەغداد بەردەوامبێت لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە، مووچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×