2021-09-21   327     
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی داوای له‌كاندیه‌كان كرد، به‌هێمنی و دور له‌ئستفزازی بانگه‌شه بكه‌ن".
ئاوێنە: له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له شاری هه‌ولێر، مه‌حمود محه‌مه‌د رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی و ئاماده‌بونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌به‌كان به‌ڕێوه‌چو، تێیدا سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ئیستای هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌تایبه‌ت گفتوگۆكرا و باس له‌ئاماده‌كاریه‌كان كرا.
له‌باره‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، مه‌حمود محه‌مه‌د وتی، "ئێمه ئاماده‌كاریه‌كمانمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ستپێكردوه و به‌رنامه و پلانه‌كانیشیمان بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان خستوه‌ته‌ڕو، كه پێویسته چۆن حوكمی ئه‌م وڵاته بكرێت له‌روی سیاسی و نیشتمانی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، هه‌ر لایه‌نێكیش نزیك بێت له‌بۆچونی ئێمه‌وه، ده‌كرێت پێكه‌وه حكومه‌تێك پێكبهێنین كه جێگه‌ی خواستی هه‌مولایه‌ك بێت، چونكه حكومه‌تی عێراق پێویستی به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی ئێجگار زۆر هه‌یه، پێویسته بنه‌ماكانی هاوبه‌شی، هاوسه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌ی بپارێزێت، به‌جۆرێك پێداچونه‌وه به‌و بنه‌مایانه بكرێت و هه‌مو پێكهاته‌كان بتوانن به‌شداربن له حوكمڕانی ئه‌م وڵاته‌دا".
له‌باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی كورسی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی وتی، "بابه‌ته‌كه ژماره‌ی كورسی نیه، ئێمه پێگه‌ی خۆمان ده‌پارێزین و به‌ره‌و زیاتریش ده‌چین".
له‌باره‌ی دروستكردنی گرفت له‌به‌رده‌م پارتی له شاری كه‌ركوك، مه‌حمود محه‌مه‌د وتی، "ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زاییانه به‌رامبه‌ر پارتی هه‌بون ئاساییه چونكه واپێشبینیده‌كه‌ن گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی، به‌مانای مه‌سه‌له‌ی كوردایه‌تی دێت، چونكه پارتی ریشه‌ی خۆی داكوتاوه زیندو ده‌بێته‌وه، بۆیه بابه‌ته‌كه له دژایه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی و ئاڵای كوردستان ده‌رده‌بڕن، به‌رێگریكردن له‌كاندیده‌كانمان، ده‌یانه‌وێت رێگری له‌بابه‌تێكی گه‌وره بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش پێشبینیده‌كه‌ن كه گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی، ببێته هۆی رێكه‌وتنێك و پێگه‌ی ئه‌وان له حكومه‌ت و حوكمڕانی له‌ق بكات و له پێگه‌ی خۆیان ده‌ترسن".
مه‌حمود محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به په‌یامی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كرد بۆ كاندیده‌كانیان و وتی، "بارزانی په‌یامی ئه‌وه بو كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوازێكی ئیستفزازانه نه‌بێت و ئارامگری هه‌بێت و ره‌چاوی بارودۆخه‌كه بكه‌ن".