35 پەرلەمانتار داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو دەكەن
  2021-09-21       314       


35  ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنن، سزای نەبەستنی پێوەری ئاو نایاساییە بۆیە داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەو پرسە بەئامادەبوونی  وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار ئەنجام بدات.

ئاوێنه‌: دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی واژۆی لەسەر یاداشتەكە كردوە رایگەیاند، "سزادانی نایاسایی هاوڵاتیان، دەچێتە چوارچێوەی گەندەڵیەوە. بۆیە لەسەر سزای نایاسایی هاوڵاتیان و كێشەكانی پێوەری ئاو، 35 ئەندامی پەرلەمان، داوای دانیشتنی پەرلەمانمان كردوە، بە ئامادەبونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار."

ئاماژەی بەوەشكردوە، بەپێی ماددەی 28ی دەستور، هیچ پارەیەك نابێت لە هاوڵاتیان وەرگیرێت، ئەگەر بنەمایەكی یاسایی نەبێت، بۆیە "زیادكردنی هەر ڕسوماتێك دەبێت بەرژەوەندی هاوڵاتیان لەبەرچاو بگیرێت و لەبەرژەوەندی خەڵكی هەژاردا بێت."

پێشتریش پەرلەمانی كوردستان نوسراوێكی بە مەبەستی تاوتوێكردن ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردبوو، كە تیایدا ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاوی كردبوو.
 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×