لاهور شێخ جەنگی بۆ مامۆستایانی ئایینی: خەڵك لە سیاسەتی چەوتی دەسەڵاتدارانی هەرێم هۆشیاربكەنەوە
  2021-09-21       924       

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانەوە، داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەكات لە رێگەی مینبەری مزگەوتەكانەوە خەڵكی كوردستان هۆشیاربكەنەوە لە "سیاسەتی چەوتی دەسەڵاتدارانی هەرێم."

ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی لە پەیامەكەیدا وتویەتی"لە ئێستادا کە چارەنوسی میللەتەکەمان کەوتۆتە قۆناغێکی مەترسیدار، بە هۆی بێباکی چەند سیاسییەکی نابەرپرس و بەرژەوەندیخواز، داوام وایە کە مامۆستایانی ئایینی لە ڕێگەی مینبەری مزگەوتەکانەوە خەڵکی کوردستان، هۆشیاربکەنەوە لە سیاسەتی چەوتی دەسەڵاتدارانی هەرێم، بۆ ئەوەی میللەتەکەمان بەئاگابێت و هەوڵبدەین بە هەمو لایەکمان ڕێگریی بکەین لە بڕیارە چەوتەکانیان، کە بەڕێوەبردنێکی تەندروست نییە."

هەروەها داواشی لێكردون پەیامەكانیان ببنە "پشتیوان بۆ ئاسایش و ئۆقرەیی هەرێمەکەمان و بەرژەوەندی میللەتەکەمان، بۆ ئەوەی چارەنوسی ئێستا و داهاتوی میللەتەکەمان نەخرێتە مەترسییەوە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×