ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 1254 توشبو، هەشت گیانلەدەستدان
  2021-09-21       360       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەزارو 254 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات هەشت توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت هەزارو 642 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 254 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 76 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 3 لە دهۆك، 1 لە راپەڕین.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×