تەندروستى هەرێم هۆشداری دەداتە مامۆستایان
  2021-09-23       480       
وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم هۆشداریدایە مامۆستایان و رایگەیاند، لەهەندێ شوێن بەرێژەى پێویست ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و پێویستە سەرجەم مامۆستایان خۆیان بکوتن.

ئاوێنە: سامان بەرزنجى ئەمڕۆ پێنج شەممە لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، تکا لە مامۆستیان دەکەن بچنە سەنتەرەکانى ڤاکسین، چونکە ژمارەیەکى زۆریان ناویان تۆمارکردووە و نەچونەتە سەنتەرەکان، لەهەندێک شوێن رێژەى پێویستى مامۆستا خۆى نەکوتاوە.

وتیشى "ئامانجمان ئەوەیە لەسەدا سەدى مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن".

وەزیرى تەندروستى باسى لەوەشکرد، وەرگرتنى ڤاکسین قۆناغى پێشکەوتووى بڕیوە و بووەتە دوو هێندەى هەفتەکانى پێشوو، رۆژانە 100 هەزار ژەمەڤاکسین دەگاتە هەرێم و ئامانجیان ئەوەیە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس هەردوو ژەمەکە وەربگرن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×