بەتۆمەتی ناو زراندن یەکێک لە دەستگیراوانی بادینان بەیەک ساڵ زیندانی حکومدرا
  2021-09-23       760       
رێخراوی CPT رایگەیاند "بەتۆمەتی ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی پۆستی فەیسبووک لەسەر پۆلیس و پارێزگاری دھۆک، ئەمڕۆ ڕۆژنامەوان ئومێد بەڕوشکی بە سزای ساڵێک زیندانیکردن حکومدرا".

ئاوێنە: لە ٢٢ی حوزەیراندا، ئومێد بەھەمان تۆمەت سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە ئێستاشدا چاوەڕێی دانیشتنی دادگاییکردنی سێیەمی دەکات کە بڕیاروایە لە ١٢ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەبچێت و تۆمەتبارکراوە بە سیخوڕیکردن و ئەنجامدانی کاری تێکدەران.

ئەوە چوارەمین جارە کە ئومێد بە تۆمەتی ناوزڕاندن حکومدەدرێت و دۆسیەیەکی تری ناوزڕاندنیش لەسەری کراوەتەوە، چاوەڕێ دەکات ڕۆژی دانیشتنی ئەو دادگاییەش دیاری بکرێت.

‎جێی باسە ئومێد بەرۆشکی لەناو دادگای دهۆک ڕایگەیاند، کە هەشت ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و تەندروستیی باش نییە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×