كارمه‌ندێكی ئاسایش كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
  2021-09-23       736       

بەرپرسێکى ئەمنى کە پلەکەى رائیدە بەناوى (ا.س.ح) لە ئاسایشى رەواندز کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ی ئەیلولی 2021، "لەکاتى دەوامى فەرمى خۆیدا لەناو ئاسایشى رەواندز، بەرپرسێکى ئەمنى کە پلەکەى  پلەی رائیدەو بەرپرسى بەشى لێکۆڵینەوەیە لەناو ئاسایشى رەواندز کۆتایى بەژیانى خۆى هێنا.

شەمال دێواری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن بەشی پۆلیسی ڕەواندز ئاگادارکراینەوە کەوا هاوڵاتی (ا، س، ح) ئەفسەر بەپلەی رائید لە ئاساییشی رەواندز، دانیشتوی رەواندزه‌ و خێزاندار بووە و خاوەنى دوو منداڵە  لەکاتی ئەرکی فەرمی خۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە".

باسیلەوەشکردووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان "گوایە نەخۆشی دەرونی هەبووە" لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×