وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سهبارهت بهو بازنانهی حزبهكه كاندیدی تێدا نییه بۆ ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رونكردنهوه دهدات و دەڵێت: دەنگەكانمان لەو بازنانە بە بڕیارو رێنمایی حزب دەبێت.
ئاوێنە: محهمهد حهكیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگهیاند، "پرسیارێکی زۆر دەکرێت لەسەر ئەو بازنانەی کە کاندیدمان نییەو لە بەرچی و دەنگەکانمان چی لێدێت؟ ھەندێ کاندیدو لایەن پەیوەندی بە مەڵبەند و ئەنجومەن و بەرپرسانمانەوە ئەکەن و داوای دەنگیان لێ دەکەن."
هەر لەوبارەیەوە وتویەتی"پاش خوێندنەوە و ھەڵسەنگاندمان بۆ یاسای ھەڵبژاردن و ڕێژەی دەنگمان لە بازنەکان لە دوا ھەڵبژاردن، گەیشتینە ئەوەی لەو پێنج بازنە کاندیدمان هەبێت."
سەبارەت بە چارەنوسی دەنگەكانیان لەو بازنانە وتویەتی"دەنگەکانمان لەو بازنانە بە پێی بڕیار و رێنمایی حیزب دەبێ."