رانیە..رۆنی فەلكراوی ئۆتۆمبێل كراوەتە دەبەی بەتاڵ و بەنرخی جۆری باش فرۆشراوە
  2021-09-24       459       

قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایگەیاند، زانیارییان دەستكەوتوە كە دەبەی بەتاڵ لەناوچەی پیشەسازی شارەكەوە دەهێنرێت و رۆنی ئۆتۆمبێلی فەلكراوی تێدەكرێت و بە نرخی جۆری باش دەفرۆشرێت. دەشڵێت: لەو چوارچێوەیەدا دەستیان بەسەر 14 دەبە رۆنی لەو جۆرەدا گرتوە.

ئاوێنە: لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی رانیە لە راگەیەندراوێكدا وتی"لیژنە هاوبەشەكانمان بەهاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی ڕانيە بەدواداچونیان بۆ زانیاریەک كرد کە دەبەی بەتاڵیان لەناوچەی پیشەسازی ڕانیە هێناوە ڕۆنی ئۆتۆمۆبێلی فەلکراوی تێدەکرێت و بەجۆری باش دەیفروشن."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دوای بەدواداچونی لیژنەکانمان دەستیان گرت بەسەر 14 دەبە ڕۆن لە (ڕۆنفرۆشى ئارامى مەلا بەكر) لەم جۆرەی زانیاری لەسەردرابو."

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی رانیە هۆشداریشی داوە كە "هەر ڕۆنفرۆش و ڕۆنگۆڕێک غەشی لەم جۆرەبکات شوێنەکانیان دادەخرێت و غەرامە دەکرێن و ڕابێچی دادگاش دەکرێن. بۆیە داواکارین هیچ شوێنێک سەرپێچی لەم شێوەیە ئەنجام نەدەن."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×