نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، ئەمڕۆ هەینی، بۆ رۆژی چوارەمی یەك لەدوای
یەك، بەردەوام بو لە بەرزبونەوە.
ئاوێنە: بەپێی رۆیتەرز، ئێوارەی رۆژی رابردو(پێنجشەممە) نرخی نەوتی خاوی
برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی سێ ساڵی
رابردودا.
ئەمڕۆش نرخی نەوتی خاوی برێنت بەردەوام بوە لە بەرزبونەوە بەشێوەیەك كە لەسەدا
0.2 بەرزبوۆتەوەو نرخی هەر بەرمیلێكی بە 77.37 دۆلار لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی
پێوەكرا.
هەروەها، ئەمڕۆ نرخی نەوتی تەكساسیش بەردەوام بوە لە بەرزبونەوەو نرخی هەر
بەرمیلێكی گەیشتۆتە 73.36 دۆلار.