میدیای رەسمی یەكێتی: تەزویر نازناوی مەکرو نازی پارتییە
  2021-09-24       1462       

عارف تەیفور، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی-هەڵەبجە، رایگەیاندبو، پێشبینی دەكەن یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا ساختەكاری بكات. لەوەڵامی ئەوەدا میدیای رەسمی یەكێتی دەڵێت"ئەسڵەن تەزویر نازناوی مەکرو نازی پارتییەو ھەر ئەوانی پێناسراونەتەوە."

ئاوێنە: میدیای رەسمی یەكێتی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، وەڵامی قسەكانی عارف تەیفور، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی-هەڵەبجە، داوەتەوە كە وتبوی"پێشبینی دەکەین یەکێتی ساختەکاری بکات لە ھەڵبژاردن."

میدیای رەسمی یەكێتی وتویەتی"ئەم قسەیەی ئەم سەرکردەیەی پارتی بۆ دو مەبەستە: یەکەم: بۆ پاکانەی تەزویریانە لە زۆنی زەرد و دوەم: بۆ شاردنەوەی شکستی حەتمیانە لە سلێمانی و گەرمیان و کەرکوک.

ئەوەشی خستۆتەڕو"عەرەب بەمە دەڵێن: (چربنی وبكی سبقنی واشتكی.) خەواجە و ئەفەندییەکانیش پێی دەڵێن شەڕی پێشوەختە. کوردەواری خۆشمان پێی دەڵێن: دەستەچەورەکەی بەسەری خەڵك دەسڕێت."

میدیای رەسمی یەكێتی وتوشیەتی"ئەسڵەن تەزویر نازناوی مەکرو نازی پارتییەو ھەر ئەوانی پێناسراونەتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×