"لەسبەینێوە کەسوکاری دەستگیرکراوان دەتوانن سەردانی دەستگیرکراوانی بادینان بکەن"
  2021-09-24       585       
پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش لەسبەینێوە ڕێگه‌ به‌کەسوکاری دەستگیرکراوان ده‌دات سه‌ردانی‌ دەستگیرکراوانی بادینان بکەن.

ئاوێنه‌: بەشدار چاوشێن، پاریزەری دەستگیرکراوانی بادینان به‌میدیاكانی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، "ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەرێم بەدەستگیرکراوانی بادینانی راگەیاندووە کە کەسوکاریان دەتوانێت سەردانی دەستگیرکراوان بکات، بەومەرجەی کە ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنایان وەرگرتبێت".

رۆژی 16ی شوباتی‌ 2021 دادگای تاوانه‌كانی 2ی هه‌ولێر بڕیاریدا به‌سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانیكردن بۆ هه‌ریه‌ك له‌رۆژنامەنوسا‌ن‌و چالاکوانانی سنوری بادینان (شێروان شێروانی، ئه‌یاد كه‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عیدو هاریوان عیسا).

بڕیارەکەی دادگای هەولێر بەگوێرەی مادەی 21ی سزادانی عێراقی بو کە تایبەتە بەتێکدانی ئاسایشی هەرێم‌و کارکردنی بۆ لایەنی دەرەکی، بڕیارەکەش لەسەر ئاستی ناوخۆو نێودەوڵەتی ناڕەزایی لێکەوتوەتەوەو داوا دەکرێت دادگای پێداچونەوەی هەرێم بەبڕیارەکەدا بچێتەوەو سزاکە هەڵبوەشێنێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×