ئێران هەڕەشەی هێرشی زەمینی دەکات بۆ سەر حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
  2021-09-24       789       
ئیرەج مەسجدی
باڵیۆزی ئێران لەبەغدا هەڕەشەی هێرشی زەمینی دەکات بۆ سەر حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و ده‌ڵێت، "چەندینجار داوامان لەهەرێم‌و عێراق کردووە هێرشی‌ ئه‌و گروپانه‌ ڕابگرن، بەڵام بەداخەوە هێشتا ئەو گروپانه‌ سنور دەبەزێنن‌و کاری تیرۆرستی دەکەن‌و دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان."  

ئاوێنه‌: ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لەبەغدا لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی عێراقییە ڕایگه‌یاندووه‌، "پێویستە هەرێمی کوردستان ڕێگەنەدات ئەو گروپانەی لەسەر سنورن ئێران بکەنە ئامانج". وتیشی‌، "ئێمە چەندینجار داوامان لەهەرێم و حکومەتی ناوەندی کردووە ئەو کارانە ڕابگرن، بەڵام بەداخەوە هێشتا ئەو گروپە دژە شۆڕشانە سنور دەبەزێنن و کاری تیرۆرستی دەکەن و دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان."  

راشیگه‌یاند، "پێویستە ئەوە ڕابگیرێت، ئەگەرنا کۆماری ئیسلامی ئێران ناچار دەبێت کردەی سەربازی دژی ئەو گروپانە ئەنجامبدات." ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، "ئێمە بەهیچ شێوەیەک نامانەوێت ناوچە سنورییەکان و هەرێمی کوردستان توشی زیان بن."  

ئیرەج مەسجدی داواشی کرد لەبەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کرد كه‌ "ئەو کێشەیە بەشێوەیەکی جدی چارەسەر بکەن."  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×