ژماره‌یه‌ك موشه‌ك له‌نزیك سه‌ربازگه‌یه‌كی‌ توركیا لەناحیەی زێلکان كه‌وتنه‌خواره‌وه‌
  2021-09-24       426       
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک چیای باشیکی سەر بەقەزای شێخان بیستراو بەڕێوەبەری ناحیه‌ی‌ زێلکانیش دەڵێت، "پێنج موشەک بووەو ئاڕاستەی بنکەی سەربازی تورکیا لەسەر چیای باشیک کراوە".

ئاوێنه‌: محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان به‌میدیاكانی‌ راگەیاندووه‌، پێنج موشەک لەنزیک سەربازگەیەکی سوپای‌ تورکیا لەسنوری ناحیەکە کەوتونە تەخوارەوەو هیچ زیانێكی‌ لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌. 
 
وتیشی‌، سێ لەموشەکەکان تەقیونەتەوەو دووانەکەی دیکەیان نەتەقیون. 

بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان ده‌ڵێت، موشەکەکان نەگەیشتونەتە بنکە سەربازییەکەو لەناوچەیەکی چۆڵەوانی کەوتونەتەخوارەوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×