هاتوچۆی كۆیە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە روداوێكی هاتوچۆدا لە رێگەی ناحیەی تەقتەق-ئاشتی، كەسێك گیانی لەدەستداوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 4:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەڕوداوێکی ھاتوچۆدا لەڕێگەی نێوان ناحیەی تەقتەق-ئاشتی لە گوندی سەرکەڵەك، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ ڤێکتڕا، بەھۆی تیژڕەویەوە خۆی دەکێشێ بە دیواری ماڵێكدا لە گوندی سەرکەڵك.
ئەوەشی خستۆتەڕو"بەھۆی زەبری بەرکەوتنەکەیەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەناوی (گۆران ڕەمەزان) گیان لە دەستدەدات."