كەشناسی هەرێم: گوڕی بومەلەرزەكەی دهۆك 4.3 پلە بوە
  2021-09-25       232       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایكرد، ئەو بومەلەرزەیەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە دهۆك رویداوە، گوڕەكەی 4.3 پلە بوە بە پێوەری رێختەر.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، سەعات 2:43 خولەكی بەرەبەیای ئەمڕۆ شەممە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.3 پلە بە پێوەری رێختەر لە دهۆك رویداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە قوڵایی بومەلەرزەكە 30 كیلۆمەتر بوەو بە دوری 63 كیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆك رویداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×