سەدر: پێویستە هەولێر رێگە لەم كۆبونەوە "تیرۆریستییە زایۆنیانە" بگرێت
  2021-09-25       974       

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، لەبارەی ئەو كۆنفرانسەكەی كە دوێنێ پێنجشەممە، لەهەولێر بەڕێوەچو بۆ داواكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە لەگەڵ ئیسرائیل، رایگەیاند"پێویستە هەولێر رێگە لەم جۆرە كۆبونەوە تیرۆریستییە زایۆنییانە بگرێت."

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ شەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند"پێویستە هەولێر رێگە لەم جۆرە كۆبونەوە تیرۆریستییە زایۆنییانە بگرێت، ئەگەر نا، پێویستە لەسەر حكومەت هەمو بەشدارانی كۆبونەوەكە دەستگیربكات و سزایان بدات، ئەگەر نا لەڕوی شەرع و عەقڵ و نیشتمانییەوە ئەوەی دەبێت بكرێت دەكەوێتە سەر شانی ئێمە."

جەختیشی كردۆتەوە "پێویستە باوەڕداران چاوەڕێی فەرمانی ئێمە بن بۆ دەستكردن بە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم نمونە پیشانەدا...عێراق ئاساییكردنەوە رەتدەكاتەوە."

دوێنێ هەینی بەبەشداریی زیاتر لە 300 كەسایەتی عێراقی لەنێویشیاندا ژمارەیەك سەرۆك عەشیرەت، لە كۆنفرانسێكدا كە لەلایەن سەنتەرێكی ئەمریكییەوە رێكخرابو، داوای ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل كرا. ئەوەش كاردانەوەی حكومەتی عێراق و سەركردە عێراقییەكانی لێكەوتۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×