ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان: قسەکانى نێچیرڤان بارزانى رۆحى لێکترازانیی كوردی تێدا بەدى دەکرا
  2021-09-27       800       

برزۆ مەجید، ئەندامی خانەی راپەڕاندن و كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر قسەكانی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ئەوەی كە تەنها حساب بۆ پارتی دەكرێت، بە هۆکارێک بۆ "بەهێزکردنى رۆحى لێکترازانى کورد" وەسف دەکات.

ئاوێنە: رۆژى یەکشەممە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بانگەشەى هەڵبژاردنى حزبەکەیدا لە هەولێر رایگەیاند، ئەگەر سەیری نەخشەی سیاسی بکەین لە کوردستان، تەنیا حزبێک کە حیسابی بۆ دەکرێت پارتییە.

لەو بارەیەوە برۆز مەجید، بە میدیای رەسمی حزبەكەی وت"ئەو بابەتە بەو شێوەیە نیە، ئەگەر واش بێت کەواتە پارتى ئامادەیە لایەنە نەیارو ناحەزەکانى کورد، بەجیا مامەڵە لەگەڵ لایەنەکان بکەن بۆئەوەى پەرتەوازەمان بکەن."

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا برزۆ مەجید رایگەیاند، ئەو جیهانبینى و فەلسەفەیەى بۆ دیموکراسیەت هەیە لەگەڵ هەڵسوکەوتەکانى حزبەکەى سەرۆکى هەرێم یەکناگرێتەوە، داخستنى پەرلەمانى کوردستان و دۆخى ئازادى رادەڕبرینى لە ناوچەکانى ژێردەسەڵاتى پارتى دیموکراتى کوردستان بە نمونە هێنایەوە.

وتیشى: هیوادارین سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە قسەکانیدا بچێتەوە، چونکە خزمەت بە هەرێمى کوردستان و یەک گوتارى ناکات.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، سەرۆکى هەر هەرێم و وڵاتێک لەهەر دۆخێكدا بەتایبەتى لە دۆخى هەڵبژاردندا کە جۆرێک لە هەستیارى و ململانێى تێدا زەق دەبێتەوە، دەبێت بە زمانێک قسەبکات کە رۆحى ئاشتەوایى و پێکەوەیى و سەقامگیرى بپارێزێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×