وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، واشنتۆن ده‌ستی به دورخستنه‌وه‌ی
توركیا له به‌رنامه‌ی ئێف35 كردوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی سوربونی ئه‌نكه‌ره له‌سه‌ر
كڕینی سیستمی موشه‌كی ئێس400ی روسی.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا
به‌وه‌كاله‌ت، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا كردوه و تێیدا هه‌نگاوه‌كانی
وڵاته‌كه‌ی بۆ دورخستنه‌وه‌ی توركیا له به‌رنامه‌كه خستۆته‌ڕو ئه‌گه‌ر ئه‌نكه‌ره
سوربێت له‌سه‌ر كڕینی ئێس400ی روسی.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پێشتر رایگه‌یاندوه كه كڕینی سیستمی
موشه‌كی ئێس400ی روسی له‌لایه‌ن توركیاوه، هه‌ڕه‌شه ده‌بێت له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی
ئێف35 كه توركیا ده‌یه‌وێت له ئه‌مریكای بكڕێت. ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه كه
توركیا ناتوانێت له‌یه‌ك كاتدا ببێته خاوه‌نی ئێس400ی روسی و فڕۆكه‌ی ئێف35ی ئه‌مریكی.
پاتریك شاناهان له‌په‌یامه‌كه‌یدا به راشكاویی رایگه‌یاندوه كه هیچ مه‌شقێكی
نوێ به فڕۆكه‌وانانی توركی له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی ئێف35 ناكرێت كه بڕیاربوه له‌مساڵدا
مه‌شق به 34 فڕۆكه‌وانی توركی دیكه له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه بكرێت.
هه‌روه‌ك له پاشكۆی په‌یامه‌كه‌یدا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا باسی له
"دورخستنه‌وه‌ی توركیا له به‌رنامه‌ی ئێف35" كردوه و رایگه‌یاندوه،
كه ئه‌و مه‌شقانه راده‌گرن چونكه ئه‌مریكا به‌شداریی توركیا له به‌رنامه‌كه‌دا
هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
رۆیته‌رز هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه له‌كۆتایی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا
مه‌شقكردن به‌و فڕۆكه‌وانه توركانه‌ی ئێستا له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكان
له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی ئێف35 راده‌گیرێت.
پاتریك شاناهان له په‌یامه‌كه‌یدا هۆشداریی داوه‌ته توركیا له‌باره‌ی
لێكه‌وته‌كانی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ هه‌یه‌تی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی
ئه‌نكه‌ره به ناتۆ‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئابوری توركیا.
شاناهان له په‌یامه‌كه‌یدا وتویه‌تی"هێشتا ده‌رفه‌تی
ئه‌وه‌تان هه‌یه رێگه‌ی خۆیان له‌په‌یوه‌ست به ئێس400ه‌وه بگۆڕن."