وەزارەتی نەوتی عێراق بڕو داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌نارده‌كراوی‌ مانگی‌ ڕابردوى بڵاوكرده‌وه‌
  2021-10-01       460       
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕو داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌نارده‌كراوی‌ مانگی‌ ڕابردوى بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌، داهاتی‌ مانگی‌ ڕابردوی‌ نه‌وتی‌ عێراق زیاتر له‌ 6 ملیار دۆلار بووه‌.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراقدا هاتووه‌، لەمانگی ئەیلولی رابردودا عێراق 92 ملیۆن و 422 هەزار و 485 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو لەئەنجامی فرۆشتنی ئەو نەوتەش 6 ملیار و 711 ملیۆن و 7 هەزار دۆلاری دەستکەوتووە. 
 
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو كه‌ لەمانگی رابردودا حکومەتی عێراق 89 ملیۆن و 224 هەزار و 354 بەرمیل نەوتی لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوور و نێوەڕاستی وڵاتەوە هەناردەکردووە. هەر لەمانگی رابردوودا 2 ملیۆن و 922 هەزارو 857 بەرمیل نەوتی کەرکوک لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە نێردراوەتە دەرەوەو 275 هەزارو 274 بەرمیلیش دراوەتە ئوردن. 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراقدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، رۆژانە تێکڕا 3 ملیۆن و 81 هەزار نەوت نێردراوەتە دەرەوەو نرخی بەرمیلێک نەوتی فرۆشراویش تێکڕا 72،612 دۆلار بووە.
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×