كازمی: گفتی خۆمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردو ئارام بردەسەر
  2021-10-10       279       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەگەڵ كۆتاییهانی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، رایگەیاند: گفتی خۆمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردو ئارام بردەسەر.

ئاوێنە: مستەفا كازمی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە تویتێكدا وتی"سوپاس بۆ خوا ئەرکی خۆمان بەجێهێنا و گفتی خۆمان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام."

وتوشیەتی"زۆر سوپاس بۆ: گەلی هێژامان، دەنگدەران، پاڵێوراوان، هێزە سیاسییەکان، چاودێران، کارمەندانی کۆمسێونی هەڵبژاردن، هێزە ئەمنییە قارەمانەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان و مەرجەعییەتی ئایینی."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×